وێنە داواکراوەکان بۆ پەڕەکانی ویکیپیدیا ٢٠٢١

This page is a translated version of the page Wikipedia Pages Wanting Photos 2021 and the translation is 84% complete.
Outdated translations are marked like this.

Wikipedia Pages Wanting Photos 2021

Home Participating Communities Organizing Team Participate Results Resources FAQ & Campaign Rules
Please do not add photos in a language you do not speak. Do not add images without a good caption. In your edit summary, add a good edit summary, and the hashtag #WPWP.

"وێنە داواکراوەکان بۆ پەڕەکانی ویکیپیدیا" کەمپەینێکە کەتێیدا نووسەرانی ویکیپیدیا لە جیهان، هەروەها کۆمەڵگاکانی ویکیپیدیا لە زمانە جیاوازەکان هەڵدەستن بە زیادکردنی وێنە بۆ ئەو وتارانەی کە لە ویکیپیدیا وێنەیان نییە. ئەم کەمپەینە بۆ بەکارهێنانی ئەو وێنانەیە کە لە پێشبڕکێیە فۆتۆگرافییەکانی ویکیمیدیا کۆمۆنز بەدەست هاتوون وەک گەشتی فۆتۆگرافی کە لەلایەن کۆمەڵگای ویکیمیدیا ڕێکخراوە، بەکاربهێندرێنەوە لەناو وتارەکانی ویکیپیدیا. وێنەکان یارمەتیدەردەبن بۆ سەرنجڕاکێشانی خوێنەر و باشتر یارمەتی خوێندەر دەدەن لەوەی تەنیا لاپەڕەیەکی درێژ لە تێکست بخوێننەوە، هەروەها وا دەکەن وتارەکان سەرنجڕاکێش دەربکەون بەلای خوێنەر.

هەزاران وێنە بەخشراون بە پڕۆژەی ویکیمیدیا کۆمۆنز لەڕێی پڕۆژەکانی فۆتۆواڵکس، هەروەها پێشبڕکێیەکانی ویکی مۆنیومێنتسی خۆشدەوێت،ویکی زەوی خۆشدەوێت، ویکی فۆلکلۆری خۆشدەوێت و هتد. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی کەم لەم وێنانە بەکارهاتوون لە وتارەکانی ویکیپیدیا. لە ئەمڕۆدا ویکیمیدیا کۆمۆنز بە ملیۆنان وێنەی لەخۆگرتووە بەڵام بەشێکی کەم لەم وێنانە بەکارهاتوون لەناو وتارەکانی ویکیپیدیا. ئامانجی ئەم پڕۆژەیەمان لەوەیە کە ببینە پردێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕێژەیە.

چۆن بەشداری بکەم

بەرلەوەی بەشداری بکەیت، گرنگە کە تەواوی ڕێنمایی و یاساکان بخوێنیتەوە. ئەگەر وانەکەیت ڕەنگە بەشدارییەکانت لە پێشبڕکێیەکە وەرنەگیرێت.

  1. ئەگەر هەژمار هەیە لە هەر زمانێکی ویکیپیدیا، بچۆ ژوورەوە یانیش ئەگەر نیتە ئەوا هەژمارێکی نوێ درووست بکە لە ویکیپیدیا (لە هەر زمانێک)، دەتوانی لیستی هەموو زمانەکانی ویکیپیدیا لێرە بدۆزیتەوە.
  2. ئەو وتارانە بدۆزەرەوە کە پێویستیان بە وێنەیە. لێرە شتێک بدۆزەرەوە.
  3. وێنەیەکی گونجاو لە ویکیمیدیا کۆمۆنز بدۆزەرەوە. بەدوای وێنەیەکدا بگەڕێ. بۆئەوەی بەباشی بگەڕێی ئەوا دەتوانیت چاو لەو فێرکارییەش بکەیت ئێرە. ئێرەش چەند ڕێنماییەکی باشی لەخۆ گرتووە، دەتوانیت خوێنەری بیت. تکایە ئەوەت لەبیر بێت کە ئامانجی دانانی وێنە ئەوەیە وابکات خوێنەر بەردەوام بێت و باشتر لە وتار یان بابەتەکەی ویکیپیدیا بگات. هەربۆیە دەبێت ئەو وێنانەی بەکاری دێنیت پەیوەندیدار بن.
  4. لەناو وتارێكی ویکیپیدیا، بەشێک بدۆزەرەوە کە پێویستی بە وێنە بێت ئەمەش بەو ئامانجەی یارمەتی خوێنەر بدات کە ئاسانتر لەبابەتەکە تێبگات. دوگمەی دەستکاری دابگرە و وێنەیەک دابنێ لەگەڵ دانانی کورتەیەکی وێنەکە. هەوڵبدە باشترین وێنەکان لەڕووی کوالیتییەوە بدۆزیتەوە کە بەردەستن. دانانی وێنەی تەڵخ و تاریک ئەوا بابەتەکە زۆر بچووکتر دەکاتەوە، هەربۆیە تەنیا لەکاتی پێویست نەبێت ئەوا شتێکی باش نییە کە بەکاربێن. بەباشی بیربکەرەوە کە کامە وێنە گونجاوە بۆ ئەو وتارەی کە دیاریت کردووە. مەرجە کە کە پوختەی دەستکارییەکەت ئەوا شتێک بنووسیت و باسی گۆڕانکارییەکەت بکەیت، هەروەها دەبێت هاشتاگی #WPWP بەکاربهێنیت لە پوختەی دەستکارییەکەت بۆ هەموو ئەو وتارانەی کە وێنەی بۆ دادەنێیت. دەتوانیت پێشبینین دابگریت بۆئەوەی پێداچوونەوەیەک بکەیت و پاشان پاشەکەوتی گۆڕانکارییەکانت بکەیت. سەیری ئەم پەڕەیە بکە Guide on how to use WPWP Campaign Hashtags، بۆ ئەوەی بزانیت کە چۆن هاشتاگ بەکاردێنیت.
  5. تکایە ئەگەر لەناو داڕێژەکان وێنە دادەنێیت ئەوا شێوازی دانانی زۆر ئاسانترە، تەنیا ناوی وێنەکە دەننووسیت، بۆیە لەبڕی ئەوەی کە بنووسیت [[File:Obamas at church on Inauguration Day 2013.jpg|thumb|The Obamas worship at [[African Methodist Episcopal Church]] in Washington, D.C., January 2013]] تەنیا بنووسە The Obamas at church on Inauguration Day 2013.jpg.

سینتاکسی ناوی پەڕگە و وەسف

سەگێکی سپی یاری لەگەڵ منداڵێکدا دەکات.
هەسکیێکی سیبێریایی کە وەک ئاژەڵێکی کۆڵبەر بەکارهاتووە.

نموونەیەکی سادە (دانانی وێنە لەلای ڕاست)
[[File:Siberian Husky pho.jpg|thumb|alt=سەگێکی سپی یاری لەگەڵ منداڵێکدا دەکات. |هەسکیێکی سیبێریایی کە وەک ئاژەڵێکی کۆڵبەر بەکارهاتووە.]]

  • File:Siberian Husky pho.jpg The file (image) name must be exact (including capitalization, punctuation and spacing) and must include .jpg, .png or other extension. (Image: and File: work the same.) If Wikipedia and Wikimedia Commons both have an image with the specified name, the Wikipedia version is the one that will appear in the article.
  • thumb لە زۆربەی کەیسەکان بەکاردێت.
  • alt=A white dog in a harness playfully nuzzles a young boy Alt text is meant for those who cannot see the image; unlike the caption, it summarizes the image's appearance. It should comport with accessibility guidelines and should name famous events, people and things.
  • A Siberian Husky used as a pack animal The caption comes last, and gives the meaning or significance of the image.

See en:WP:Extended image syntax for further features and options. If the image does not display after you have carefully checked the syntax, it may have been blacklisted.

یاساکانی کەمپەین

وێنەکان دەبێت لە ماوەی ١ی تەمموز تاوەکوو ٣١ی ئابی ٢٠٢١ لە وتارەکانی ویکیپیدیا بەکارهاتبن.

"هیچ سنوورێک لە بەکارهێنانی ژمارەی پەڕگەکان نییە". بەڵام پۆلینی جیاواز دانراون بۆ خەڵاتەکان (لە ژێرەوە بیبینە). سەرباری ئەوانەش ویکیپیدیا پڕ مەکە لە وێنە. تەنیا وێنە بۆ ئەو وتارانە زیاد بکە کە وێنەیان نییە.

وێنەکە دەبێت لە ژێر مۆڵەتنامەی خۆڕایی بەکاربێت یانیش پاوانی گشتی. ئەو مۆڵەتنامانەی کە ڕێگەپێدراون بریتین لە CC-BY-SA 4.0, CC-BY 4.0, CC0 1.0.

بەشداربوو دەبێت خۆی تۆمارکردبێت لە هەریەکێک لە پڕۆژەکانی ویکیمیدیا چوونە ژوورەوە یان درووستکردنی هەژماری نوێ دابگرە لە ویکیپیدیا (دەتوانیت هەژمارێک لە هەر زمانێکی ویکیپیدیا درووست بکەیت، بۆ بەکارهێنانی لەناو ویکیپیدیا و سەرجەم پڕۆژەکانی ویکیمیدیا). دەتوانی لیستی زمانەکانی ویکیپیدیا لێرە بدۆزیتەوە کرتە بکە.

بەشێوەیەکی گشتی وێنەی کوالیتی نزم پەسەند ناکرێت.

  1. وێنە و ڕوونکردنەوەکەی دەبێت ڕوون و گونجاو بێت بۆ وتارەکە.
  2. هەموو وێنەکان دەبێت ڕوونکردنەوە/وەسفیان هەبێت
  3. وێنەکان دەبێت لە وتاری پەیوەندیدار بەکاربێن
  4. وێنە بۆ ئەو ویکیپیدیایانە زیاد مەکە کە زمانەکەی بەباشی نازانیت. هەر بەکارهێننەرێک وێنە بەبێ ڕوونکردنەوە/وەسفەکەی دابنێت، ئەوا ئەگەری هەیە لە پێشبڕکێیەکە دوورخرێتەوە.

مەرجە بەشداربوو هاشتاگی #WPWP' لە هەموو بەشدارییەکانیدا بەکاربهێنێت لەگەڵ نووسینی پوختەی دەستکارییەکەی بۆ نموونە "پەرەپێدان بەدانانی بەدانانی وێنەیەک لەناو داڕێژەی زانیاریدان" #WPWP. هاشتاگی (#WPWP) لەناو وتارەکە دامەنێ. سەیری ئەم پەڕەیە بکە Guide on how to use WPWP Campaign Hashtags، بۆ ئەوەی بزانیت کە چۆن هاشتاگ بەکاردێنیت.


دەتەوێت چۆن بەشداربیت لە کەمپەینی #WPWP؟

ئەم بەشەیان تایبەتە بەو ڕێگایەی کە چۆن دەتەوێت لە پڕۆژەی WPWP بەشداریبکەیت.

دەمنامەی کەمپەینەکە

کەمپەینی WPWP ساڵانەیە

  • دەستپێدەکات لە: ١ی تەممووزی ٢٠٢١؛ ٠٠:٠١ (UTC)
  • کۆتایی دێت لە: ٣١ی ئابی ٢٠٢١؛ ٢٣:٥٩ (UTC)
  • ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان: ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

پۆلینی خەڵاتە نێودەوڵەتییەکان

خەڵات بۆ براوەکانی سێ لەو بەکارهێنەرانەی کە زۆترین وتاریان بە وێنە پەرەپێداوە:

  1. خەڵاتی یەکەم ― کارتی دیاری بەبەهای ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی + WPWP دیاری + بڕوانامە
  2. خەڵاتی یەکەم ― کارتی دیاری بەبەهای ١٥٠ دۆلاری ئەمریکی + WPWP دیاری + بڕوانامە
  3. خەڵاتی یەکەم ― کارتی دیاری بەبەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی + WPWP دیاری + بڕوانامە

خەڵاتێک بۆ ئەو بەکارهێنەرەی کە زۆرترین وتاری بە پەڕگەی دەنگی پەرەپێداوە

  • بە بەهای ١٠٠ دۆلار کارتی دیاری + دیارییەکانی WPWP + بڕوانامە

خەڵات بۆ براوەکانی سێ لەو بەکارهێنەرانەی کە زۆترین وتاریان بە ڤیدیۆ پەرەپێداوە:

  • بە بەهای ١٠٠ دۆلار کارتی دیاری + دیارییەکانی WPWP + بڕوانامە

خەڵاتێک بۆ ئەو بەکارهێنەرە نوێیەی کە زۆرترین وتاری بە وێنە پەرەپێداوە

  • بە بەهای ١٠٠ دۆلار کارتی دیاری + دیارییەکانی WPWP + بڕوانامە

خەڵاتەکانی پۆلینی کۆمەڵگای عەرەبی

خەڵات بۆ براوەکانی سێ لەو بەکارهێنەرانەی کە زۆترین وتاریان بە وێنە پەرەپێداوە لەناو ویکیپیدیای عەرەبی:

  1. خەڵاتی یەکەم ― بە بەهای ٢٠٠ دۆلار کارتی دیاری
  2. خەڵاتی دووەم ― بە بەهای ١٥٠ دۆلار کارتی دیاری
  3. خەڵاتی سێیەم ― بە بەهای ١٠٠ دۆلار کارتی دیاری

خەڵاتێک بۆ کۆمەڵگای عەرەبی بۆ ئەو بەکارهێنەرەی کە زۆرترین وتاری بە وێنە پەرەپێداوە

  • کارتی دیاری بەبەهای ٥٠ دۆلار

پۆلینی خەڵاتی ویکی ڵەڤ ئەفریقا

خەڵاتێک بۆ ئەو بەکارهێنەرەی کە زۆرترین وێنە لە ویکی ڵەڤ ئەفریقا بەکاردێنێت. ئەم خەڵاتە بەکارهێنەرانی گشت زمانەکان دەگرێتەوە... بەڵام خەڵاتی یەکەم بۆ ئەو بەشدارییانەیە کە لە دەرەوەی ویکیپیدیای ئینگلیزی و فەڕەنسیدان. بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانە: Wiki Loves Africa/WPWP

  • خەڵاتی یەکەم - بە بەهای ١٠٠ دۆلار کارتی دیاری
  • یەکەم تا سێیەم - دیاری لەلایەن ویکی ڵەڤ ئەفریقا

بۆ ئەوەی بەشدارییەکانت هەژمار بکرێن:

  1. هاشتاگی #WLA لە پوختەی دەستکارییەکانت دابنێ (بەهەمان شێوە لەپاڵ هاشتاگی #WPWP)
  2. پێویستە هەژمارەکەت پێش کانوونی دووەمی ٢٠٢١ درووست کرابێت.
  3. پێویستە بەلانی کەم ٣٠٠ دەستکاریت پێش ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجام دابێت.