تیمی چاودێری ویکی بچووک

This page is a translated version of the page Small Wiki Monitoring Team and the translation is 100% complete.
Shortcut:
SWMT

تیمی چاودێری ویکی بچووک (SWMT) گروپێکی ویکیمیان کە IRC و توولەکانی تری، ویکی بەکاردێنن بۆ پاراستنی ویکییەکان لە خراپەکاری، سپامکردن، گاڵتەجاری، لێرەدا چەندین بۆت ھەیە کە ڕاپۆرتی ھەر چالاکییەکی گومان لێکراو دەکات بۆ تیمی چاودێری وکییەکان. بۆ یارمەتیدان بە شێوەیەکی سادە بچۆپاڵ #cvn-swconnect لە IRC، ھەروەھاش لە خوارەوە ئەتوانیت دەستکاری پێرستی بەکارھێنەرانی خوارەوە بکەی بۆ ئەوەی ناوی خۆتی تیادا تۆمار بکەیت

پێناسەی "بچووک"

وشەی بچووک لە تیمی چاودێری ویکی بچووک مانایەکی فراوانتری ھەیە ھەرچۆنێک بێت لە بۆتەکان لە IRC چاودێری زۆربەی ئەو ویکییانە ئەکەن کە کەمتر لە ١٠.٠٠٠ ھەزار وتاریان ھەیە، ئەوە مانای ئەوە نییە بڵێین کە ئەوان بچووکن گرنگییەکی "بەرچاویان نییە"; ئێمە بە باشتری ئەزانین کە چاودێری زۆرترین ویکی بکەین تا لە توانا دابێت، بەم شێویەش ئێمە ئەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر خراپەکاری و سپام یاخوود زیان لەسەر زۆرترین ویکیەکان کەم بکەی، یان ئەوان "بەیەکەوە لەھەمان کات کاردەکەن" بۆ دەست نیشان کردنی ویکییە بچووکەکان چونکە وا بیردەکەنەوە ئەتوانن لە چاودێری و لێپرسینەووە دەربازبن

لەمەشەوە، تکایە ھەست بە سوکایەتی مەکە ئەگەرھاتوو یەکێک لە ئەندامەکانمان خراپەکاریەکی لە ویکیەکەت گەڕاندنەوە، کە ئەندامەکانمان خۆیان وەک ئەندامی SWMT; ئەناسێنن، ئێمە لێرەین لەبەر ئەوەی گرنگی بە ویکیەکەت ئەدەین، نەک لەبەر ئەوەی وا بیربکەینەوە پڕۆژەیەکی پشتگوێخراوە.

چۆنیەتی چاودێریکردنی ویکی بچووک

  1. چاودێری دواین گۆرانکارییە بچووکەکانی ویکیەکان بکە لە ڕێگەی IRC یان SWViewer. #ڕاپۆرتی خراپەکاری و پەڕە سڕاوەکان بکە لە Global sysops/Requests.
  2. خراپەکاری بگەڕێنەوە.
  3. ڕاپۆرت لەسەر بەستەری سپام بدە بۆ پێرستی ڕەشی سپام.
  4. پێرستی ویکییە بچووکەکان ئەتوانرێ لێرە بدۆزرێنەوە.

مافە جیھانییەکان

ھەر بەکارھێنەرێکی نیەت باش ئەتوانێت ببێتە ئەندامی SWMT, ھەرچۆنێک بێت لێرەدا چەن ڕێگەپێدانێکی جیھانی ھەیە لەوانەیە یارمەتی دەر بن، ئەوانیش بەڕێوەبەردنی جیھانی، و گەڕێنەرەوەی جیھانی. تکایە تێبینی ئەوە بکە کاندیدەکانی ئەم مافە جیھانییانە چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکرێت شارەزاییەکی بەرچاویان ھەبێت لە SWMT تیمی چاودێری ویکی بچووک.

سندووقی بەکارھێنەر

ئەندامەکانی SWMT داوایان لێدەکرێت پەڕەی بەکارھێنەرییەکی جیھانی دروست بکەن لە مێتا، کە ئەمەش لە ویکییەکان نیشانی ئەدات کە ئەوان دەستکاریکەرن، زیادکراوی بابێل تاگێکە لەسەر پەڕەی بەکارھێنەریت زیادی ئەکەیت

ئەتوانیت ئەو سندووقی بەکارھێنەریانەی خوارەوە زیاد بکەیت بۆ پەڕەی بەکارھێنەریت بە نوسینی {{User SWMT}}:

 This user is a member of the Small Wiki Monitoring Team.

ئەمانەش ببینە