بزووتنەوەی چارتر/لیژنەی ڕەشنووس/هەڵبژاردنەکان
ئەم لاپەڕەیە بۆ لیژنەی داڕشتنی چارتی دامەزراوەی ویکیمیدیایە. دیدەنی لیستی کاندیدەکان و لێدوانەکانیان بکە' هەروەها دەتوانیت ئامرازی the elections compass بەکاربهێنیت بۆ بەراوردکردنی تێڕوانینی کاندیدەکان.
زانیاری لەسەر کارتی دیاریکردنی کاندیدەکان
لە سەرەتایبزووتنەوەی چارتردا، ١٥ ئەندام وەک لیژنەی ڕەشنووس هەڵدەبژێردرین، بەمشێوەیە:
- دەنگدانی گشتیی لەناو پڕۆژەکانی ویکی لە ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم دەست پێدەکات تاکوو ٢٤ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت. حەوت براوەی زۆرترین دەنگ هەڵدەبژێردرێن.
- لەڕێی یوزەرگرووپ و چاپتەرەکانەوە ئەوا ٦ کاندید هەڵدەبژێردرێن.
- دامەزراوەی ویکیمیدیا دوو کاندید هەڵبدەژێرێت.
ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن
تۆ دەنگ دەدەیت بۆ هەڵبژاردنی ٧ ئەندامی لیژنەی داڕشتنی چارتی جوڵانەوە و ٢ یەدەگ. چەند کاندید هەڵدەبژێریت بە ئارەزووی خۆتە کە لە چ پلەیەکیش ڕیزبەندیان دەکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا بزانە کە ژمارەی ڕیزبەندییەکان گرنە!.
پلەدانانی کاندیدەکانیش گرنگە. دەتوانیت دەنگ بەیەک کاندید بدەیت، بەڵام واباشترە کە بەلانی کەم ٧ کاندید هەڵبژێریت، ئەگەر زیاتر لە ٧ کاندیدیش هەڵبژێریت ئەوا هێشتا دەنگەکەت کاریگەریی بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەبێت.
باشترین ڕێگا بۆ دەنگدان ئەوەیە:
- ڕیزبەندی ئەو ٧ کاندیدە بکە کە دەتەوێت بیبەنەوە.
- زیادکردنی هەر کاندیدێکی تر کە تۆش حەزت لێیە، بۆ نموونە ٧ زیاتر.
- دیاریکردنی سەروو ١٥ کاندیدی دیکە، کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی کۆتایی کەمە بۆیە ئەگەر دەتەوێت، دەتوانیت باقی بەربژێرەکانی دیکە بپەڕێنیت.