پڕۆژەی گلەم - بنکەی ژین
بنکەی ژین ڕێکخراوێکی ناحکومییە بۆ پاراستنی بەڵگەنامەی کوردی و ئەرشیفی ڕۆژنامەوانی. ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە. لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی هاوبەشەوە، بنکەی ژین و گروپی بەکارهێنەرانی ویکیمیدیای کورد هەماهەنگی دەکەن بۆ بارکردنی بەشێک لە ئەرشیفی بنکەکە بۆ سەر پڕۆژەی ویکیمیدیا کۆمۆنز.