پێشبڕکێی وتارنووسین لە ویکیپیدیای کوردی - ٢٠٢٣/سەرچاوەکان
Outdated translations are marked like this.
ئەگەر نازانیت چۆن بەشداری لە ویکیپیدیا بکەیت، ئەم لاپەڕەیە بۆ تۆیە. لێرەدا دەتوانن بە ڤیدیۆ و ڕوونکردنەوەکان فێربن کە چۆن بەشداری لە ویکیپیدیای کوردی بکەن.
ڕێنماییەکان
چەند ڕێگایەک هەیە بۆ دروستکردنی وتارێکی نوێ:
- ئەگەر تۆ بەکارهێنەری وەرگێڕانی ناوەڕۆکیت و دەتەوێت ئامرازی وەرگێڕانی ناوەڕۆک بەکاربهێنیت، سەردانی ckbwiki / kuwiki بکە.
- ئەگەر تۆ بەکارهێنەری دەستکاریکەری دیدارییت، سەردانی ckbwiki/kuwiki بکە (بەڵام ناونیشانی بابەتەکە لە بەستەر/URLەکەدا بگۆڕە)
- ئەگەر بەکارهێنەری دەستکاریکەری ناوەڕۆکیت، سەردانی ckbwiki/kuwiki بکە (ناونیشانی بابەتەکە دابنێ و کرتە لەسەر دوگمەکە بکە)
- ئەگەر تۆ بەکارھێنەرێکی دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧یت، بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکانت لە ckbwiki/kuwiki و بژاردەی «دۆخی ویکیدەقی نێو دەستکاریکەری دیداری بەکاربێنە، بەجێگەی دەستکاریکەرێکی ویکیدەقی جیاواز» چالاک بکە. پاشان، ھەمان شتی خاڵی پێشوو بکە.
لە سێ خاڵەکەی کۆتاییدا دەتوانیت لە نێوان دەستکاریکردن لە نێوان VisualEditor و SourceEditor بگۆڕیت.
فێرکاری ڤیدیۆیی
لێرەدا دەتوانن لە یوتیوب سەیری چەند ڤیدیۆیەکی فێرکاری بکەیت و ناونیشەکان ناوەڕۆکی ڤیدیۆیەکانن:
- ویکیپیدیا چییە؟
- چۆن هەژمارێکی نوێ دروست دەکەیت؟
- چۆن وتارێکی نوێ لە ویکیپیدیا دروست دەکەیت؟
- چۆن وتارێک دەستکاری دەکەیت؟
- چۆن وێنە و فایلە میدیاییەکان زیاد بکەیت بۆ وتارێکی ویکیپیدیا.
- چۆن سەرچاوەکان زیاد بکەن بۆ وتارێکی ویکیپیدیا.
- چۆن داڕێژەی زانیاریدان بۆ وتارەکان دادەنێی؟
- چۆن ئەو وێنانەی بە کامێرای خۆم گرتوومن لە ویکیمیدیا کۆمۆنز دایدەنێم و دواتر لە ویکیپیدیا بەکاریبهێنم؟
- پەڕەیەکی وتووێژ چییە؟
- دەربارەی خۆڵەپەتانێ
- Introduction to tables with pictures and skyscrapers.
نموونەکان
لێرەدا چەند نمونەیەک دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی ئاسانتر لە پێداویستی کەمترین ئاستی وتاری داواکراوی ئەم پێشبڕکێیە تێبگەین: